مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبۆوه
وێستگه‌نیوز-
له كۆبوونه‌وه‌ی شاندێكی كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك پارله‌مانتار و سه‌ركرده‌ی سیاسی عه‌ره‌ب و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختكرایه‌وه كه "پێویسته چاره‌سه‌ره‌كان به ئاراسته‌ی ره‌چاوكردنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بێت".
باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی ئابی 2024 مه‌سعود بارزانی له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له شاندێكی هاوبه‌شی كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك پارله‌مانتار و سه‌ركرده‌ی سیاسی به سه‌رۆكایه‌تیی شێخ خه‌میس خه‌نجه‌ر كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی هاتووه كه "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌روه‌ها دۆخی كه‌ركوك و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوك و دیاریكردنی پۆسته ئیدارییه‌كانی تری كه‌ركوك ئاڵۆگۆڕ كرا".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له‌و دیداره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته چاره‌سه‌ره‌كان به ئاراسته‌ی ڕه‌چاوكردنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و له خزمه‌ت پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامیی ئه‌و شاره و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان و بوژانه‌وه‌ی كه‌ركوك بێت ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی ته‌وافق و كۆده‌نگیی نیشتیمانی".
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای ئه‌وه دێت كه كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپاسی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كرد و پێداگریی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كرد و رایگه‌یاند كه "سودانی ستایشی كردین كە وەكو كوتلەی گەورەی ئەنجومەن سورین لەسەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگار ".
PM:04:37:04/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت