كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی ئابی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵەهەور لەناوچەکانی باکووری هەرێم.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی دوێنێ بێجگە لەناوچەکانی ناوەراستی هەرێم بە نزیکەى بە (1-2) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، سبەی دووشەممە 5ی ئابی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم.
ده‌شڵێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42
سلێمانی: 41
دهۆک: 43
کەرکوک: 45
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 44
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 31
گەرمیان: 46
AM:10:43:04/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 5716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت