باڵیۆزخانهی ئهمریكا لهیادی جینۆسادی ئێزدییهكان: کاردەکەین بۆ دڵنیاییدان لەوەی داعش نەتوانێت سەرهەڵبداتەوە
وێستگه نیوزـ
لە بیرەوەری 10 ساڵەی جینۆسایدکردنی ئیزدییەکان باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دهڵێت هانی خێرا جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی و ڕێککەوتنامەی 2020ی شنگال دەدەن بە ڕاوێژ لەگەڵ ئەو پێکهاتانەی شنگال بە ماڵ و زێدی خۆیان ناودەبەن، جهختیش دهكاتهوه كه كار دهكهن بۆ دڵنیاییدان لەوەی داعش سەرهەڵنهداتەوە
نوسینگەی وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پەیامی خۆیدا دەڵێت: ئەمڕۆ نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە عێراق ساڵیادی دەستپێکردنی ئەو کۆمەڵکوژییەدا دەکاتهوه کە داعش دژی ئێزیدی و کریستیان و موسڵمانانی شیعە ئەنجامیدا و دەڵێت: داعش تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و پاکتاوی ڕەگەزی لە دژی ئەم گروپانە و لە هەندێک حاڵەتیشدا دژی موسڵمانانی سوننە و کورد و ئەو کۆمەڵگانەی کە بارودۆخیان هەستیاربوون ئەنجامدان.
باس لهوهش دهكات: قوربانییەکان لە بیرماندان و یادیان بەرزڕادەگرین، بەڵێنمان بۆگشت قوربانییان و ڕزگاربووان نوێدەکەینەوە کە لەبری ئەوان بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەرقەرارکردنی دادپەروەری و یارمەتیدانیان لە ساڕێژکردنی برینەکانیان، پشتیوانیی تەواوەتیمان بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی هەمیشەییە و سازشی لەسەر ناکەین.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهدا هاتووه: لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017، داعش ملیۆنان عێراقی لە زێدی مێژوویی خۆیان ئاوارە کرد و لە نێویشیاندا زۆرینەی دانیشتوانی ئێزدیی عێراق، هاوبەشیمان لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی و سەرکردە خۆجێییە ئایینی و نەتەوەییەکان کردووە بۆ یارمەتیدانی ئەم کۆمەڵگەیانە بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانیی ئاساییان و پێشخستنی سەقامگیری و سەروەریی عێراق.
دەشڵێت: لە ساڵی 2018ەوە، زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارمان بەخشیوە، بە ئامانجی گەڕانەوەی ژیانی ئاساییی ئەو کۆمەڵگانەی زۆرترین زەرەرمەندیی دەستی کاولکاریەکانی داعش بوون، زیاتر لە یەک ملیۆن عێراقی ئاوارەی ناوخۆی وڵاتن و لە ناویاندا نزیکەی هێشتا 300 هەزار ئێزیدی هەن و دوو هەزار و 600 هاوڵاتیی ئێزیدی نادیار و بێسەروشوێنن، لە ساڵی 2016 حکومەتی ئەمریکا تاوانەکانی دژی کۆمەڵگەی ئێزیدی بە ”جینۆساید" ناساند و وڵاتانی دیکەش لەم ڕوەوە وەک ئێمەیان کردووە، هانی خێرا جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی و ڕێککەوتنامەی 2020ی شنگال دەدەین بە ڕاوێژ لەگەڵ پێکهاتەکانی شنگال.
باڵیۆزخانەکە راشیگەیاندوە کە کاردەکەن بۆ دڵنیاییدان لەوەی داعش نەتوانێت سەرهەڵبداتەوە، هەروەک چۆن هاوپەیمانان لەگەڵ هێزە ئەمنیە عێراقیەکان کاریان کرد بۆ شکستپێهێنانیان لە ڕووی جوگرافیەوە، ئاواش بەدوای دادپەروەریەوەین بۆ بەسزاگەیاندنی بەربەرییەتی و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی ئەم "گروپە تیرۆریستییە".
PM:08:05:03/08/2024
ئهم بابهته 532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت