ئایا حه‌ماس هه‌ستی به‌وه كردووه 7ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵه بوو؟
یه‌حیا سنوار، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس
وێستگهنیوزـ
له‌سه‌ر كاغه‌ز، ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، كه له رۆژی 31ی ته‌موزی 2024، له تاران تیرۆركرا، وه‌ك رابه‌ری باڵای حه‌ماس وابوو، هه‌نیه كاتێك له ساڵی 2022، بۆ جاری دووه‌م خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندین كرده‌وه، روبه‌ڕووی هیچ دژایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك نه‌بوه‌وه.
به‌ڵام له ماوه‌ی ده مانگی رابردوو، واته له ساته‌وه‌ختی هێرشه‌كه‌ی حههماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، تا راده‌یه‌كی زۆر وه‌ك "نامهبهرێكی/ ساعی البرید" لێهاتبوو، سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه سه‌رنجه‌كانی هه‌موی له‌سه‌ر غه‌ززه بوو، هه‌نیه له قه‌ته‌ره‌وه باڵی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد.
بڕیاری به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كه یان هه‌وڵدان بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، به كردار له ده‌ستی كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، باڵی سه‌ربازی حه‌ماس دا بوو كه یه‌حیا سنوار رابه‌رایه‌تی ده‌كات.
محه‌مه‌د دراگمه، رۆژنامه‌نووسی فه‌له‌ستینی كه سه‌رچاوه‌ی باشی له ناو سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس هه‌یه ده‌ڵێت: "سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌كه، هه‌ست ده‌كه‌ن حساباتیان بۆ 7ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵه بووه" و پرسیاری ئه‌وه ده‌كات: "ئایا سه‌ركرده‌ی داهاتووی بزووتنه‌وه‌كه به‌مه رازیده‌بێت؟".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی له حه‌ماس پراگماتیترن، پێیانوایه بڕیاری هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ر، دوو ده‌یه‌ی له بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت به‌فیڕۆدا".
به گوێره‌ی محه‌مه‌د، ره‌نگه كوشتنی هه‌نیه، ببێته هۆی به‌رپابوونی ململانێ له ناوخۆی حه‌ماس، ئه‌م ململانێیه ئایندهی حه‌ماس و ئایندهی خودی فه‌له‌ستینیش دیاری ده‌كات.
دراگمه ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: "پراگماتیستهكان به‌داخن بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تۆچكه بچووكه‌كه‌یان بوو به وێرانه. له ماوه‌ی به‌ر له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر، به‌شی زۆری فه‌له‌ستینییه‌كانی غه‌ززه، به ده‌گمه‌ن دۆخیان باش بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگا و هاوینه‌هه‌واری نوێ، له‌سه‌ر پشتێنه زه‌ویه بچووكه‌كه‌یان دروستببوون. هه‌روه‌ها ئیسرائیل رێگه‌یدا هه‌زاران كرێكاری غه‌ززه بۆ ئیشكردن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیسرائیل، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له ماوه‌ی زیاد له پانزه ساڵدا، بۆ یه‌كه‌مجار بوو روویده‌دا.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه فه‌له‌ستینییه ده‌ڵێت: "زۆرینه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه كه ئاواره‌بوون و برسییانه، له ئێستادا رقیان له حه‌ماسه، ئاخر ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان له 40 هه‌زار كه‌س نزیكده‌بێته‌وه، ئه‌و ژماره‌یه زۆر له ژماره‌ی كوژراوانی نسكۆ یان كاره‌ساتی ساڵی 1948 زیاتره. ئه‌مه له كاتێكدایه غه‌ززه بووه به وێرانه و كۆمه‌ڵێك له داروپه‌ردو".
له راپرسییه‌كی مانگی حوزه‌یران ده‌ركه‌وتووه، پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس له غه‌ززه، بۆ كه‌متر له سه‌دا 5% دابه‌زیوه، ئه‌مه له كاتێكدایه له كه‌ناری خۆرئاوا رێژه‌كه له 39% بووه.
سه‌روه‌ختێك شه‌ڕ راده‌وه‌ستێت، له‌وانه‌یه هه‌ر یه‌ك له حه‌ماس و گه‌لی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو، حه‌زیان له جۆرێكی نوێی سه‌ركردایه‌تی بێت. به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ئیكۆنۆمیست" خه‌لیل ئه‌لحه‌یه، زۆرترین چه‌نسی هه‌یه شوێنی هه‌نیه بگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه به‌هێزترین كاندید خالید مشعل بێت، خالید تا ساڵی 2017 سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه بوو، دوای ئه‌وه سنوار هه‌وڵیدا پشتگوێ و په‌راوێزی بخات. به‌ڵام ئه‌وه روون نییه ئاخۆ كه‌تیبه‌كانی قه‌سام به‌وه رازی ده‌بن.
ئاشكرایه هه‌ر كه‌سێك ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌بێت دوای شه‌ڕه‌كه، حوكمی غه‌ززه بكات، پێویستی به پشتگیری كه‌تیبه‌كانی قه‌سام هه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆرینه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه، په‌رۆشی ئیسراحه‌ت و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یانن.
PM:10:56:02/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت