زانیاری ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كه‌ركوك ئاشكرا كرا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه به فشاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، واده‌یه‌كی نوێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی دیاریكراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كانیان.
ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه به "ئاگادار" ناوی بردووه، بڵاویكرده‌وه كه دوای یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی پارێزگای دیاله و پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی ئه‌و پارێزگایه، سه‌رۆك وه‌زیران فشاری خستۆته‌سه‌ر لایه‌نه‌كان بۆ ته‌واوكردنی دۆسیه‌ی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه، دانیشتنه‌كه‌ش له 72 كاتژمێری داهاتوو زیاتر دواناكه‌وێت و رێككه‌وتنیش هه‌یه پۆستی پارێزگار له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا دوو ساڵ به دوو ساڵ به‌ڕێوه‌ببردرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی دیكه‌ش به‌جۆرێك ده‌بێت كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ توركمانه‌كان، پارێزگاریش دوو جێگری ده‌بێت، یه‌كێكیان بۆ توركمانه شیعه‌كان و یه‌كێكی دیكه‌یان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له 11ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ یه‌كه‌م دانیشتنی به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕاكان سه‌عید جبوری وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ئه‌نجامدا و به‌بێ هیچ رێكه‌وتنێك و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان كۆبونه‌وه‌كه دواخرا.
ڕۆژی 18 ی 12 ی 2023، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامدرا، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه پێكنه‌هێنراوه‌و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كان ڕێكنه‌كه‌وتوون.
به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 5 كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستان 2 كورسی، عه‌ره‌بی سونه كه خاوه‌نی سێ كوتله‌ن 6 كورسی، توركمان 2 كورسی و كوتله‌ی بابلیۆنیش كورسییه‌كی له كۆی 16 كورسی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌یه.
PM:03:28:02/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت