سه‌رۆكی‌ ئێران پۆستێكی‌ نوێی‌ به‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف دا


وێستگه‌نیوز-
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، به‌ فه‌رمانێك محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌ك جێگری ستراتیژی خۆی دیاریكرد، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئاستی به‌رز و شاره‌زایی ناوبراو گه‌ڕانده‌وه‌.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ی‌ ئابی‌ 2024 میدیاكانی‌ ئێران بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆكی‌ ئێران فه‌رمانێكی‌ به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌ك جێگری ستراتژیكی سه‌رۆك كۆمار ده‌ركرد.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ له‌ فه‌رمانه‌كه‌ی‌ پزیشكیان-دا هاتووه‌ كه‌ "به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماده‌ی 124ی ده‌ستور و به‌پێی ئاستی لێهاتوویی و ئه‌زمونی به‌نرخی به‌ڕێوه‌بردنی تۆماری ئه‌كادیمی و جێبه‌جێكردن، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌ك جێگری ستراتیژی سه‌رۆك دیاری ده‌كه‌م".

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف خوانساری له‌دایكبووی ساڵی 1960ی تارانی پایته‌خته‌، له‌ 15ی ئابی 2013دا و له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی كۆماری پێشوتری ئێرانه‌وه‌ وه‌ك وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵبژێردرا.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف چه‌ندین پۆستی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی هه‌بووه‌، له‌وانه‌ش ڕاوێژكاری باڵای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروباری یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌ندامی باڵای ده‌ستپێشخه‌ری دیالۆگی شارستانیه‌ته‌كان، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی داماڵینی چه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك، جێگری سه‌رۆك بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆی ئیسلامی ئازاد.



PM:08:56:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 3700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو