گێڕانه‌وه نهێنییه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ كوشتنه‌كه‌ی هه‌نیه بۆردومانه‌كه له ناوه‌وه‌ی ئێران بووه
ئیسماعیل هه‌نیه
وێستگهنیوزـ
هه‌رچه‌نده ئیسرائیل له كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه دزهیانپێكراوه، باس له گێڕانه‌وه و چیرۆكی جیاواز ده‌كه‌ن له‌وه‌ی له تاران بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی كوشتنی هه‌نیه به موشه‌كێك بووه له وڵاتێكی دراوسێوه هه‌ڵدراوه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌نیه به بۆردومانێك له‌ناو خاكی ئێرانه‌وه كوژراوه، وه‌ك كوشتنه‌كانی پێشوو كه تیایدا زانا ئه‌تۆمییه‌كان و به‌رپرسه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی كرابوونه ئامانج.
ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه باس له‌وه ده‌كات لێدانه‌كه له‌وانه‌یه له رێگه‌ی موشه‌كێك یان له رێگه‌ی تۆڕێك له فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژییه‌وه بووبێت كه له لایه‌ن گروپێكی به‌كرێگیراو ئه‌نجامدرابێت، گروپێك كاریان بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌كی ئیسرائیل "مۆساد" كردووه.
كاره‌كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا روویداوه، تیایدا فڕۆكه‌ی سیخوڕی ئیسرائیل له ئاسمانه‌وه و به‌شی هه‌واڵگری سه‌ربازی سوپا "ئامان" و به‌شی "سایبه‌ر" به‌شداریان تیایداكردووه و نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد به‌كارهێنراوه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن بڕیاری جێبه‌جێكردنی كوشتنه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رته‌سكی سه‌ركرده ئیسرائیلییه‌كاندا دراوه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی بچوككراوه‌ی حكومه‌ت كه وه‌زیره توندڕه‌وه‌كانی تێدایه، دوور خرابوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بنیامین ناتانیاهۆ، یواف گالانت، وه‌زیری به‌رگری، رۆن دێرمن وه‌زیری كاروباری ستراتیژی، هێرتسی هێڵڤی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، رۆنین بار سه‌رۆكی مۆساد كه سه‌رۆكی شاندی دانوسانكاری ئیسرائیله له‌گه‌ڵ حه‌ماس، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ببوون.
كۆبوونه‌وه‌كه له كاتژمێر هه‌شتی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه ده‌ستیپێكردووه و تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه و دڵنایبوون له‌سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رده‌وام بووه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه تاوتوێكراون كه له‌وانه‌یه له دوای ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنه‌كه‌وه رووبده‌ن، له‌وانه‌ش به‌رپابوونی جه‌نگێكی ناوچه‌یی.
هه‌رچه‌نده نووسینگه‌ی ناتانیاهۆ، فه‌رمانی به وه‌زیره‌كانی داوه، سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هیچ لێدوانێك نه‌ده‌ن. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سێ له وه‌زیره‌كان، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمێنتی پێشوازیكردنیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌وانه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ته‌ورات كه باس له راوه‌دوونانی دوژمن ده‌كه‌ن له هه‌ر شوێنێك بن. هه‌روه‌ها چالاكوانانی راستڕه‌و چوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و شیرینیان دابه‌شكردووه.
به گوێره‌ی ئاموس هارئل، سه‌رنووسه‌ری سه‌ربازیی له رۆژنامه‌ی "هارتز" ده‌ڵێت تیرۆركردنهكانی ئه‌م دواییانه، ته‌نها دژ به حه‌ماس و حزبوڵڵا نییه، به‌ڵكو دژ به ئێرانه كه پشتگیری ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌كات.
هه‌نیه له پێناو به‌شداریكردنی له رێوره‌سمی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی نوێی ئێران له تاران بوو، واته ئه‌و "میوانی سه‌رۆك" بووه، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ركرده باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بوونه‌ته به‌شێك له بڕیاری چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه.
PM:09:29:31/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 5660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت