سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: به ئامانج گرتنی ئیسماعیل هه‌نیه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره
وێستگه‌نیوزـ
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پێشهاتێكی مه‌ترسیداره.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به‌ئامانجگرتنى ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به میوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسیداره ده‌ڕوانین.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئاڵۆزكردنى زیاترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشممه 31ی ته‌مموزی 2024، لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران، ئێرانیش سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند.
هاوكات عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سوپای پاسدارانیش هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یان كرد، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان كرد، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش روسیا و چین و توركیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه ناره‌زایی له هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه ده‌ربڕی.
PM:08:37:31/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت