هێمن شێخانی: دەستی ئەو كەسە دەبڕین دەست بۆ هەر هەڵسوڕاوێكمان بهرێت
هێمن شێخانی
وێستگهنیوزـ
هێمن شێخانی، سهرۆكی لیستی بزووتنهوهی گۆڕان بۆ ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان له بارهی دهستگیركردنی ههڵسووڕاوێكیان له ههولێر دهڵێت، دهستی ئهو كهسه دهبڕن دهست بۆ هەڵسوڕاوێكی گۆڕان ببات.
هێمن شێخانی، به میدیای فەرمی حزبەكەی راگهیاندووه: "دەمەوێت پەیامێك بنێرم بۆ ئاسایشی هەولێر و هێزە چەكدارەكانی پارتی، بۆ سەركردەكانی پارتی، لە یەك تكە خوێنی هەڵسوڕاوەكانی گۆڕان خۆش نابین، هەر هەڵسوڕاوێكی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر خوێندكارێكی نەوشیروان مستەفایە، دەستبردن بۆ هەر هەڵسوڕاوێكی ئێمە دەستبردە بۆ نەوشیروان مستەفا".
باسی لهوهشكردووه، "هەر كەسێك لەمەودوا دەستببات بۆ هەڵسوڕاوێكی گۆڕان دەستەكەی لە بنەوە دەبڕین، ئەگەر لە هەر ئاست و بەرپرسیارێتیەكدا دابێت، گەورەترین هەڵەی ستراتیژیمانكرد كە بەشداربووین لە حكومەت لەگەڵ پارتی، قەت نەدەبوو بچینە حكومەتەوە، لەمڕۆ بەدواوە چاوپۆشی لەیەك كەس ناكەین دەسترێژی بكاتە سەر هەڵسوڕاوەكانمان".
"ئەگەر ئاسایش ئەو چەقۆ كێشانەی ناو ئاسایش دەستگیرنەكات كە دەستدرێژیان كردووەتە سەر كاك سەریاس ئەوا ئێمە هەقی خۆمان دەكەینەوە، لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكەین ئەگەر بە یاسا هەقی كاك سەریاس نەكرێتەوە ئەوا بە قۆڵ و بازووی خۆمان هەق دەكەینەوە"، هێمن شێخانی وای وتووه.
شەوی رابردوو مەكۆی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە هەڵسوڕاوێكیان بەناوی (سەریاس عەونی) دەستگیركراوەو بە دڕەندەترین شێوە ئەشكەنجەدراوە.
PM:12:56:23/07/2024
ئهم بابهته 1808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت