ئه‌مریكا تۆڕیكی سپیكردنه‌وه‌ی پاره بۆ سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران سزا ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر تۆڕیكی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌دا ده‌سه‌پێنێت كه میاره‌ها دۆلاری بۆ سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25ی حوزه‌یرانی 2024 وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر نزیكه‌ی 50 قه‌واره و كه‌سایه‌تیدا كه تۆمه‌تبارن به گواستنه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلار بۆ هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌پاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ره‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه "تۆڕێكی بانكی سێبه‌رن" كه وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی و سوپای پاسدارانیش به‌كاریان ده‌هێنن.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه ئه‌م تۆڕه له ساڵی 2020وه یارمه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری ئیسلامی و سوپای پاسدارانی داوه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به سیسته‌می دارایی نێوده‌وڵه‌تی و گواستنه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلار.
واڵی ئهدێمۆ، جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت كه "ئه‌مریكا له دژی سیسته‌مێكی بانكی سێبه‌ری به‌رفراوان هه‌نگاو ده‌نێت كه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلار پاره‌ی نه‌وت و داهاتی نایاسایی دیكه به‌كاریده‌هێنن".
له لیستی سزاكانی ئه‌مڕۆدا ناوی چوار ئێرانی هاتووه كه بریتین له سه‌ید ڕه‌زی میر محه‌مه‌د عه‌لی، سیاوه‌ش نوریان، ڕامین جه‌لالیان و سه‌ید محه‌مه‌د موسهنایی نه‌جیبی كه سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی به‌رگری و پشتیوانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانه‌وه هه‌بووه و خاوه‌نی چه‌ند شوێنیكی ئاڵوگۆڕێكی دراو بوون.
له نێو كۆمپانیا بیانییه‌كان، 13 كۆمپانیا له ئیمارات و 20 كۆمپانیا له هۆنگ كۆنگ و ئه‌وانی دیكه‌ش له توركیا و دوورگه‌كانی مارشالن كه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
سزاكانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ده‌یان كۆمپانیای له توركیا، ئیمارات، هۆنگ كۆنگ و دوورگه‌كانی مارشال و ئێرانی كردووه‌ته ئامانج.
سزاكان سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و كۆمپانیایانه له ئه‌مریكا سڕ ده‌كات و به گشتی هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له بازرگانیكردن له‌گه‌ڵیاندا قه‌ده‌غه ده‌كات و ئه‌وانه‌ش كه هه‌ندێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، خۆیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌كه‌نه‌وه كه سزا به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا بسه‌پێندرێت.
PM:10:09:25/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت