ئه‌مریكا جارێكی تر جه‌خت له یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌رپرسی نووسینگه‌ی هاریكاری ئاسایش له كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر جه‌خت له خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی ڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه جیاوازه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه به پێی پلانی ستراتیژی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان كرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ 25ی حوزیرانی 2024 له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به ئاماده‌بوونی عبدالخالق بابیری بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌ریق روكن عیسا عوزێر سه‌رۆكی ئه‌ركان و لیوا روكن به‌ختیار محمد سدیق ئه‌مینداری گشتی و ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت و جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره و میره، كۆڵۆنێڵ مه‌كێنزی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و كۆڵۆنێڵ مایكل گاچێرۆ به‌رپرسی نووسینگه‌ی هاریكاری ئاسایش له كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رانی گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا، هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگانه بۆ یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كرا".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگانه بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی برگه و خاڵه‌كانی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن كرا و جه‌خت له خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی ڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه جیاوازه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه به پێی پلانی ستراتیژی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان كرا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ستافی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیان كرده‌وه كه پلانی وه‌زاره‌ت بۆ قۆناغی ئێستای هێزی پێشمه‌رگه هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانه ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان".
ئاماژه به‌وه‌شدرا كه "پڕۆژه یاسای چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانیه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئامانجی بنیادنانی هێزێكی یه‌كگرتووی نیشتیمانی گۆشكراو به بیروباوه‌ره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیهكانه" و به‌رده‌وام بوونیشیان له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانیان دووپاتكرده‌وه بۆ ڕێكخستنه‌وه و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه جیاوازه‌كان له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌شكردووه كه "تیمی ڕاوێژكارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان، دڵخۆشی خۆیان به‌هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نیشاندا و رایانگه‌یاند: به‌گرنگیه‌وه له هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڕوانن بۆ جێبه‌جێكردنی برگه‌كانی یاداشتنامه‌كه".
هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه "به‌هاوبه‌شی و كاری پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌توانن خێرایی به پرۆسه‌ی چاكسازی پێشمه‌رگه و پڕۆسه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان بده‌ن".
ساڵی 2016 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەنجامدرا و لە مانگی (تشرینی دوەمی 2022 نوێکرایەوە.
بە پێی لێکتێگەشتنەکە پنتاگۆن مانگانە 20 ملیۆن دۆلار و چەندین چەک و ئەجهیزەی جەنگی و مەشق و ڕاهێنان پێشکەش بە هێزە هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکات و هاوکاردەبێت لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی 70 و 80 و دروستکردنی هێزی پێشمەرگەیەکی هاوبەش.
PM:09:26:25/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت