كه‌جه‌كه: هێزێكی تایبه‌تی زۆری توركیا به چه‌كی قورسه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی كۆماجڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) رایگه‌یاند كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و هێزی تایبه‌تی توركیا به چه‌كی قورس و له‌ژێر چاودێری فڕۆكه‌دا له ناوچه‌ی كانی ماسی پارێزگای دهۆكه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت: "پێده‌چێت ئامانجیان فراوانكردنی شه‌ڕ بێت".
زاگرۆس هیوا وته‌بێژی كۆماجڤاكێن كوردستان ( كه‌جه‌كه) به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "پێرێ شه‌و كاروانێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی توركیا كه پێكهاتووه له زیاتر له هه‌زار سه‌رباز و هێزی تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆن، له ژێر چاودێری درۆن و هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ردا به چه‌ك و جبه‌خانه‌ی قورس و ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و ته‌جهیزاته‌وه له سنوری سه‌رزێڕێ-ی كانی ماسی داخڵی خاكی باشوری كوردستان بوون".
وتیشی: "له 16ی مانگی چواره‌وه توركیا ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری له چیای مه‌تین، له هه‌رێمه‌كانی وه‌ك شیلادزێ، چارجه‌ل و گۆلكا ده‌ستپێكردووه و هه‌تا ئێستا چه‌ندین رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قورس له نێوان گه‌ریلای ئازادی كوردستان و سوپای داگیركه‌ر روویداوه و هه‌تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن".
وته‌بێژی (كه‌جه‌كه) ده‌ڵێت: "ئامانجی هاتنی ئه‌م هێزه فراوانكردن و قووڵتركردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر چیای مه‌تینایه".
به پێی ئاماری ڕێكخراوی ئه‌مریكی سی پی تی، توركیا له مانگی دوازده‌ی ساڵی 2017ه‌وه تا مانگی چواری 2022 نزیكه‌ی 64 بنكه و باره‌گای سه‌ربازی له خاكی هه‌رێمدا له قوڵایی 12 كیلۆمه‌تر بۆ 40 كیلۆمه‌تر دروستكردووه، سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و باره‌گایانه‌ش به‌رده‌وام هێرشی سه‌ربازی ده‌كاته سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی ڕێكخراوی سی پی تی، ته‌نها له ساڵی 2023 توركیا 1548 جار بۆردومانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به جۆرێك زۆرینه‌ی بۆردومانه‌كان له ڕێگای فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه بوون كه ژماره‌یان 1159 هێرش بووه. هه‌روه‌ها 228 جاریش بۆردومانه‌كان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بوون و ئه‌وانی دیكه به هه‌لیكۆپته‌ر و تۆپباران و ته‌قه‌كردنه‌وه بوون. وڵاتی ئێرانیش 101 جار بۆردومانی خاكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌نها له چوار مانگی ئه‌مساڵدا 8 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون كه چواریان له گونده‌كانی نزیك گارا بوون.
توركیا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا به‌رده‌وام ناوچه سنوورییه‌كان و ناوچه شاخاویه‌كانی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان بۆردوومان ده‌كات.
هێرشه‌كانی توركیا ته‌نها ناوچه سنورییه‌كانی نه‌گرتۆته‌وه و حكومه‌تی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌كات له خاكی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاڤا.
ڕۆژی شه‌ممه 22ی شه‌ش پێگه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی توركی بڵاویكرده‌وه "ئه‌مریكا هه‌زاران چه‌كداری سه‌ر به‌یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی چه‌كداركردوه و دوو سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیشی بۆ جێگیركردون له‌سوریا، هاوكات له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه ئه‌و وڵاته هاوكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته یه‌په‌گه."
به‌پێی هه‌واڵی میدیا توركیه‌كه "حكومه‌تی توركیا بێ هه‌ڵوێست نابێت به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كان و بڕیاریداوه له ئه‌گه‌ری بینینی ناردنی هاوكاریی بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه، فڕۆكه‌خانه به‌فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ده‌كاته ئامانج".
بیانووی توركیا بۆ هێرشه‌كانی هه‌بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و "هاوكاریكردنی یه‌كێتی و سلێمانیه" بۆ ئه‌و پارته، به‌ڵام به‌رپرسانی سلێمانی و یه‌كێتی چه‌ندین جار ئه‌م تۆمه‌تانه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه.
زاگرۆس هیوا سه‌باره‌ت به جوڵه‌ی هێزه‌كانی توركیا وتی، "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانییاریانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ستمان، ئه‌م هێزه كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به چه‌كی كیمیایی و پسپۆڕی دروستكردن و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له گه‌ڵ خۆی هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له دژی ئه‌شكه‌وت و تۆنێله‌كانی گه‌ریلا به‌كاری بهێنن".
وتیشی، "ئێمه ئه‌مه زیاتر له پێنج ساڵه له خواكوڕكی سنووری سیده‌كانه‌وه بگره تا چیای حه‌فتانینی سنووری زاخۆ، به‌ره‌نگاری ئه‌م هێرشه داگیركارییه بووینه‌ته‌وه و له‌م به‌ره‌نگارییه‌دا به‌رده‌وامده‌بین".
ڕۆژی 1ی مانگی شه‌ش تیمی كوردستانی - عێراقی ڕێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی (CPT) بڵاویكرده‌وه كه "به هۆی جێگیربوونی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له نزیك به‌شێك له باره‌گاكانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، ئاسایش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه، به‌و هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی 24 گوند ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه و گوندنشینان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان كه به‌شێكیان ساڵانێكی زۆره له ترسی هێرشه‌كانی توركیا چۆڵكرابوون".
وته‌بێژه‌كه‌ی كه‌جه‌كه له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی ئێمه ڕۆژانه به چاوی خۆمان ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێزه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پاسه‌وانی سنووری عێراقه‌وه نییه و ئه‌رك و كاره‌كه‌ی بریتییه له پاسه‌وانیكردنی سه‌رباز و جه‌ندرمه‌ی سوپای توركیا و ئه‌و هێزه جیهادییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا داخیلی سنووری عێراق و باشوری كوردستان بوون".
PM:08:02:25/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت