ئه‌مریكا هۆشداری له هه‌ڵگیرسانی شه‌رێكی هه‌رێمی ده‌دات
وێستگه نیوزـAFP
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ململانێی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان سه‌ختتر بێت، ره‌نگه شه‌رێكی هه‌رێمی له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵگیرسێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، لوید ئۆستن، وه‌زیری برگریی ئه‌مریكا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه هۆشداریی داوه له مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی شه‌رێكی هه‌رێمی له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ئه‌گه‌ر مملانێی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان، له‌مه‌ی ئێستا هه‌یه زیاتر بئاڵۆزكێت.
ئۆستن وتویه‌تی: "جه‌نگێكی دیكه‌ی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل هه‌ڵبگیرسێت، ئه‌وكاته زۆر به ئاسانی جه‌نگه‌كه ده‌بێته جه‌نگێكی هه‌رێمی، بۆیه ده‌بێت چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی گرنگیی پێبدرێت تا هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه له هه‌ردوو دیوی سنوری لوبنان و ئیسرائیل هێور بكرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆشدارییهشدا، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه كه پشتیوانیی واشنتن بۆ ئاسایشی ئیسرائیل جێگیر و هیچ كه‌لێن و لهرزۆكییهكی تێناكه‌وێت.
PM:06:46:25/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 4976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت