پۆلیسی دهۆك: گهنجێك دوای ئهوهی له خوشكهكهی داوه سوتاندوشیهتی
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی دهۆک لە راگەیهندراوێکدا باسی له لێدان و سوتاندنی ئافرهتێك كردوه كه لە سەنتەری شاری دهۆک روویداوهو تیایدا گەنجێک دوای لێدان لە خوشکەکەی، ئاگری لە جەستەشی بەرداوە.
پۆلیسی دهۆك دهڵێت: رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەکی مالتا لە سەنتەری شاری دهۆک بووەو بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەنجە بە توندی لە خوشکەکەی داوە و دواتر ئاگری لە جەستەیشی بەرداوە، بێئەوەی بزانرێت هۆکارەکەی چی بووە.
ئاماژەی بەوە کردوە، "ئەو گەنجە بە توندی لە خوشکەکەی داوە، دوای ئەوەی ئاگری لە جەستەیشی بەرداوە، لە ماڵەوە بەجێیهێشتوە و رایکردوەو دوای ئەوەی ئەو ئافرەتەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە، دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کراوە، پاش چوار کاتژمێر تۆمەتبارەکە لە ناحیەی چەمانکێی سەربە قەزای ئامێدی دەستگیرکراوە.
بەپێی پۆلیسی دهۆک، ئەو ئافرەتە دایکی سێ منداڵەو 80%ی جەستەی سوتاوە و ئێستا لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
PM:05:46:25/06/2024
ئهم بابهته 2292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت