دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی چەند قاچاغچیەکی بازرگانیکردنی بەمرۆڤەوە راگهیاند کە پەیوەندییان بەکەیسی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی کەناراوەکانی( ئیتاڵیا) هەبووە.
بهرێوهبهرایهتیی گشتی ئاسایشی سلێمانی سهربه دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان ئهمرۆ سێشهممه بڵاویكردهوه، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لەناردنی ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم بەڕێگەی قاچاغ بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کە بووە هۆی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەیان و گیان لەدەستدانی زیاترلە (٦٤)هاوڵاتی، بەفەرمانی دادوەری ئاسایش، توانرا لەرۆژی ٢٠٢٤/٦/٢٥ چوار تۆمەتباری گەورە قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە بەناوەکانی (ح،ح،ع )،(ب،س،م)( م،ج،أ )،( د،ع،س ) دەستگیربکەین.
دهشڵێت: لەئێستادا تۆمەتباران بەیاسای ژمارە (٢٨)ی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دڵنیاییشی داوهته هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و بەدواداچوونەکانیان بەردەوامە و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەرکەسێکیتر ناوی بێت و بەشداربێت لەتاوانی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوەو دهڵێت:" لەناوخۆ یان لەدەرەوەی هەرێم دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە."
ههواڵی بەلەمە نقومبووەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا لە دووریی ١٩٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی کالبریای ئیتاڵیاوە لەناو دەریای یۆنان تێکشکا له ١٦ی حوزهیران بڵاوبوهوه.
بهپێی زانیارییهكانی دوای رووداوهكه، ٧٦ سەرنشینی هەڵگرتبوو، ٦٥ کەسیان گیانیان لەدەستدا، ١٢ کەسیان دانیشتووی ئیدارەی راپەڕین بوون و تائێستا تەرمی ٣٥ کەسیان دۆزراونەتەوە و ئەوانی دیکەش بێسەروشوێنن.
PM:04:22:25/06/2024
ئهم بابهته 1032
جار خوێنراوهتهوه