بۆچی تا ئێستا ئیسرائیل نه‌یتوانیوه شكست به حه‌ماس بهێنێت؟ رۆژنامه‌یه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه
وێستگه نیوز-
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی رایگه‌یاند كه بێزارییه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له ئیسرائیل دروست بووه به‌هۆی شكستپێنههێنانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی-یه‌وه، ده‌شڵێت هۆكاره‌كه‌ی "تونێلهكانه".
ڕۆژنامه‌ی (The Jerusalem Post)ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، بێزارییه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له ئیسرائیل هه‌یه سه‌باره‌ت به بێتوانایی سوپای وڵاته‌كه‌یان له شكستپێهێنانی حه‌ماس، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له غه‌ززه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هه‌رچه‌نده ئیسرائیل هێزه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی له غه‌ززه جێگیركرد و مانۆڕی سه‌ربازی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا، به‌ڵام حه‌ماس هێشتا له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه و خۆی راگرتووه.
بۆچی تا ئێستا حه‌ماس نه‌دۆڕاوه؟ رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت هۆكاره‌كه‌ی "تونێلهكانه".
(The Jerusalem Post) ئه‌و بۆچوونه‌ی شیكردووه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه "حه‌ماس له تونێله‌كاندا ده‌ژی، مانۆڕیان تێدا ئه‌نجام ده‌دات، زنجیره‌ی فه‌رمانده‌یی ده‌پارێزێت، هێزه‌كانی كۆده‌كاته‌وه و بارمته‌كانی له ژێر زه‌ویدا ده‌سته‌به‌سه‌ر كردووه، له هه‌مان كاتدا تونێله‌كان وه‌ك قه‌ڵایه‌ك به‌كارده‌هێنێت و به‌رده‌وامه له هه‌ڵكه‌ندنی تونێله‌كان ته‌نانه‌ت له كاتی شه‌ڕه‌كه‌شدا. ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی هێز و هۆكاری مانه‌وه‌یه‌تی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "به‌بێ تونێله‌كان، ره‌نگه له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا شه‌ڕه‌كه كۆتایی بهاتایه. هه‌رچه‌نده ئیسرائیلیش له تونێله‌كاندا كارده‌كات، به‌ڵام به قه‌باره‌یه‌كی زۆر كه‌متر، به‌ڵام بۆ هه‌میشه له‌ناو تونێله‌كاندا نامێنێته‌وه و هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنیان نادات".
رۆژنامه‌كه تیشكیشی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "ئیسرائیل خۆی له هێنانی هێزی گه‌وره بۆ ناو تونێله‌كان به‌دوور ده‌گرێت. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی كه له ژێر زه‌ویدا ئه‌نجامی ده‌دات له رووی رێژه‌ییه‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌و ئۆپهراسیۆنانهن كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه له سه‌ر زه‌وی ئه‌نجام ده‌درێن - ئۆپه‌راسیۆنی ئامانجدار و بچووك. حه‌ماس دێته‌سه‌ر زه‌وی، موشه‌كی دژه -تانك ده‌ته‌قێنیت، پاشان به خێرایی ده‌چێته‌وه ناو تونێله‌كان، سوپای ئیسرائیل ده‌چێته ژێر زه‌ویدا ، دوژمن و ژێرخانه‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات، پاشان دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر رووی زه‌وی".
(The Jerusalem Post) راشیگه‌یاندووه كه "ئیسرائیل سه‌ركه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیی سه‌ربازی و ئه‌منیی ئاست به‌رزی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌نه‌بووه بۆ شه‌ڕی ژێرزه‌وی، جا چ له‌ڕووی چه‌كی ته‌رخانكراو، كارمه‌ندانی راهێنراو و عه‌قیده‌ی جه‌نگییه‌وه بێت، ئیسرائیل گوێزه‌ره‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ژێر زه‌وی نییه، هه‌روه‌ك هێزی تونێله‌كان و عه‌قیده‌ی شه‌ڕكردنی نییه”.
PM:02:14:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت