وه‌زیری ته‌ندروستیی سعودیه: هه‌زار و 301 حاجی گیانیان له‌ده‌ستداوه
وێستگه نیوزـAFP
وه‌زیری ته‌ندروستیی سعودیه ئاماری قوربانیانی حه‌جی ئه‌مساڵی راگه‌یاند و ده‌ڵێت زیاترله هه‌زار و 300 حاجی له وه‌رزی حه‌جدا كۆچی دواییان كردوه.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌زاری فه‌هد ئه‌لجه‌لال، وه‌زیری ته‌ندروستیی سعودیه بڵاویكرده‌وه، 83%ی ئه‌و ژماره‌یه، ئه‌و حاجییانه بوون كه رێگه‌پێدراو نه‌بوون حه‌ج بكه‌ن.
وه‌زیره سعودیه‌كه وتیشی، ئه‌و حاجییانه‌ی كۆچی دواییان كردوه له‌ژێر خۆره‌تاودا ماوه‌یه‌كی زۆر به‌پێ رۆیشتون به‌بێ ئه‌وه‌ی پشوو بده‌ن یان له شوێنێكدا بحه‌وێنه‌وه، ئه‌وانه‌ش ئه‌و حاجییانهن كه رێگه‌پێدراو نه‌بوون به‌شداری له مه‌راسیمه‌كانی حه‌جدا بكه‌ن.
ئەم ساڵ نزیکەی 39 هەزار کەس لە عێراقەوە چوونەتە سعودیە بە مەبەستی حەجکردن؛ 4685یان لە هەرێمی کوردستانەوە چوون، جگە لەوەش مەزەندە دەکرێت تەنیا لە هەرێمی کوردستان 10 هەزار کەس بە ڤیزەی گەشتیاری حەجیان کردبێت.
له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵیشدا زیاترله 20 حاجیی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمیش ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌و حاجیانه به ڤیزای گه‌شتیاری چونه‌ته حه‌ج.
PM:10:20:23/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت