له هه‌ولێر تانكییه‌كی نه‌وتی ماڵان ته‌قییه‌وه‌و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بەهۆی لەحیمکردنەوە تانکیهكی نەوتی ماڵان گڕت و دەتەقێتەوەو بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی هەولێر رایگه‌یاندوه:" رووداوەکە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر بووە، تەنکییەکی نەوت لە کاتی لەحیمکردن تەقیوە و بەهۆیەوە پیاوێک گیانی لەدەستداوە و تەواوی ماڵەکەش سوتاوە ".
وتیشی: دوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەکە ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵکرد.
PM:09:37:23/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 6708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت