رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی شوێنی شاردنه‌وه‌ی مووشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی حزبوڵای لوبنانی ئاشكرا ده‌كات
مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت ببێته ئامانجی سه‌ربازی ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز-
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه حزبوڵای لوبنانی بڕێكی زۆر چه‌ك و مووشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی ئێرانی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت شاردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی تێلیگرافی به‌ریتانی له زاری سه‌رچاوه‌كانی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی به‌یروت رایگه‌یاند كه حزبوڵا په‌نای بردووه‌ته‌به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه بۆ شاردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر چه‌ك و مووشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئێرانی.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ڕۆژنامه‌كه، ئه‌و چه‌ك و مووشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی شاردراونه‌ته‌وه پێكدێن له مووشه‌كی "فه‌له‌ق"ی ناڕاستهكراو، موشه‌كی كورت مه‌ودای "فاتح-110"، مووشه‌كی بالیستی گه‌ڕۆك له‌سه‌ر ڕێگاوبانه‌كان و مووشه‌كی "M-600" كه مه‌ودای 150 بۆ 200 میله.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "جگه له‌وه‌ش مووشه‌كی دژه تانكی AT-14 Kornet كه به له‌یزه‌ر ڕێنمایی ده‌كرێت، بڕێكی زۆر له مووشه‌كی بوركانی كورت مه‌ودا و ته‌قه‌مه‌نی جۆری RDX كه تۆزێكی سپی ژه‌هراوییه و به سایكلۆنایت یان هیكساجۆن ناسراوه، له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا شاردراونه‌ته‌وه".
ئه‌م زانیاریانه نیگه‌رانی دروستكردووه سه‌باره‌ت به‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه فڕۆكه‌خانه‌كه كه ته‌نها چوار میل له ناوه‌ندی شاره‌وه دووره، بێته ئامانجێكی سه‌ره‌كی سوپای ئیسرائیل.
كرێكارێكی فڕۆكه‌خانه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتوویه‌تی: "ئه‌مه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر مه‌ترسیداره. ئه‌و سندوقه گه‌وره و شاراوانه‌ی له ڕێگه‌ی گه‌شته ڕاستهوخۆكانهوه له ئێرانه‌وه ده‌گه‌ن، ئاماژه‌ن بۆ تێكچوونی دۆخه‌كه. كاتێك ئه‌م سندوقانه ده‌ستیان به گه‌یشتن بۆ فڕۆكه‌خانه كرد، هه‌ستمان به ترس كرد، چونكه ده‌مانزانی "شتێكی سه‌یر رووده‌دات".
ئه‌و كرێكاره هۆشداریشیدا له‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه یان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌وێدا زیانی گه‌وره به‌دواوه بێت، به به‌راورد به‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له ساڵی 2020دا به‌نده‌ری به‌یروتی وێران كرد و زیانی به‌رچاوی به ناوه‌ندی شاره‌كه‌ی گه‌یاند.
وتیشی: "سه‌ره‌ڕای ژماره‌ی قوربانیان و زیانه‌كان، به‌یروت له جیهان داده‌بڕێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ته‌نها مه‌سه‌له‌كه ته‌نها كاته به‌ر له‌وه‌ی كاره‌ساتێك له فڕۆكهخانهكهشدا ڕووبدات.
پێشتر حزبوڵا تۆمه‌تبار كراوه به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه له سه‌ره‌تای شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه.
سندوقه‌كان له ئێرانه‌وه
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا، "سندووقی گه‌وره‌ی نائاسایی” له ئێرانه‌وه به گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌یشتن. یه‌كێك له كرێكاره‌كان ده‌ڵێت: "ئه‌مه زۆرجار ڕوونادات، به‌ڵام ڕێك ئه‌و كاته ڕوویدا كه هه‌مووان له لوبنان باسی ئه‌گه‌ری شه‌ڕیان ده‌كرد".
كرێكارێكی تری فڕۆكه‌خانه باس له‌وه ده‌كات كه "چه‌ندین ساڵا حزبوڵام ده‌بینی كه له له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت كارده‌كات، به‌ڵام كه له كاتی جه‌نگدا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌بێته ئامانج، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئه‌و كه‌ره‌ستانه بهێننه ناوه‌وه كه بۆم نییه پشكنینیان بۆ بكه‌م. به‌ڕاستی پێموایه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌وه یان به‌هۆی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ كه‌لوپه‌له‌كان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌م. ئه‌وه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، په‌یوه‌ندی به كه‌سانی ئاساییه‌وه هه‌یه، گه‌شتیاران، ئه‌و كه‌سانه‌ی پشوو وه‌رده‌گرن و ده‌چنه گه‌شت. ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه بۆردومان بكرێت، لوبنان ته‌واو ده‌بێت".
PM:04:55:23/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت