سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە: هاوپەیمانان هاوکاری مادیان بۆ لیوا هاوبەشەکان راگرتووە
ژمارەیەک ئەفسەری لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە
وێستگهنیوزـ شاهین فوئاد
تا ئێستا مووچه‌ی مانگی پێنجی لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه‌له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه دابین ده‌كرا دابه‌ش نه‌كراوه و وێستگه‌نیوز زانیاری نوێ له‌و باره‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: بەپێی رێکكەوتنی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان، دەبوو تا ساڵی 2026 هاوکاری مادی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ لیوا هاوبەشەکان بەردەوام بوایە.
باسی له‌وه‌شكرد، "کۆتا جار کە مووچە دابین کراوە حکومەتی هه‌رێم دابەشی نەکردووه، بەو هۆکارە هاوپه‌یمانان هاوکاری مادییان بۆ لیوا هاوبه‌شه‌كان راگرتووه".
به‌پێی لێدوانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، لیوا هاوبه‌شه‌كان لە مانگی ئایاردا مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رگرتووه، واتە مووچەی مانگی پێنجیان تا ئێستا وەرنەگرتووە، کە نزیکەی 50 رۆژە.
وتیشی: "لە ئێستادا لەسەر ئاستیێکی باڵا هەوڵی ئەم کێشەیە دەدرێت".
PM:12:56:23/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت