"ئه‌و گه‌رمایه‌ی سبه‌ینێ عێراقییه‌كان هه‌ستی پێده‌كه‌ن ده‌گاته 65 پله‌ی سه‌دی"
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقی رایگه‌یاند كه ئه‌و گه‌رمایه‌ی سبه‌ینێ عێراقییه‌كان له‌ژێر تیشكی خۆردا هه‌ستی پێده‌كه‌ن ده‌گاته 65 پله‌ی سه‌دی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21 حوزه‌یرانی 2024، واسق ئه‌لسه‌لامی شاره‌زای كه‌شناسی عێراق، نه‌خشه‌یه‌كی پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ینێ شه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ژێر تیشكی خۆردا هه‌ستی پێده‌كرێت، له نه‌خشه‌كه‌دا پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رزه و خۆی له 65 پله‌ی سه‌دی ده‌دات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌لامی، سبه‌ینێ شه‌ممه راسته‌وخۆ له‌ژێر تیشكی خۆره‌كه‌دا له نیوه‌ڕۆ و دوانیوه‌ڕۆدا ئه‌م پله‌ی گه‌رمایه، هه‌ستی پێده‌كرێت.
نه‌خشه‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خاته پله‌ی گه‌رما له ژێر تیشكی خۆره‌كه‌دا، له ناوچه‌كانی باشوور و خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا و پارێزگای واست ده‌گاته 65 پله‌ی سه‌دی، به‌ڵام له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌گاته نێوان 60 بۆ 65 پله‌ی سه‌دی، كه‌چی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی عێراق ده‌گاته نێوان 52 بۆ 58 پله‌ی سه‌دی.
PM:09:39:21/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 5924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت