250 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری له هه‌رێمی كوردستان هەن
وێستگه‌نیوز-
به مه‌زه‌نده‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، 250 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی كوردانی سوریاش له هه‌رێم ده‌ڵێت: "ململانێی كار هاتنی په‌نابه‌رانی سوری بۆ هه‌رێم راگرتووه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21 حوزه‌یرانی 2024، هۆزان عفرینی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی كوردانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری راگرتنی پێدانی ڤیزا و مانه‌وه‌ی گه‌نجانی سوریای له هه‌رێم ئاشكرا كرد.
هۆزان له لێدوانێكیدا بۆ "به‌غداد ئه‌لیوم" ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی گشتاندنێكی پێشتری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هاتنی سورییه‌كان بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه كراوه و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێ‌نادرێت چ به گه‌نجه‌كان یان به خێزانه‌كان".
ده‌شڵێت: "ئه‌م بڕیاره به‌هۆی زیادبوونی كۆچی سورییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان، دراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "له مه‌سه‌له‌ی ده‌رفه‌تی كاردا، ئه‌فزه‌لییه‌ت بۆ گه‌نجانی هه‌رێمه و له‌سه‌ر گه‌نجانی سوریا پێویسته، پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم بن، ئێمه رێز له كاروباری ناوخۆی كوردستان ده‌گرین".
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن عێراق میوانداری زیاد له 300 هه‌زار په‌نابه‌ری كردووه، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی له سه‌دا 90%یان كوردانی سوریان و به‌شی هه‌ره زۆریان له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێبوون.
PM:07:12:21/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 4200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت