"گروپه چه‌كداره عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان دژی ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه"
گردبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له 2023/10/8 له به‌غدا بۆ پشتیوانی غه‌ززه
وێستگه‌نیوز-
گروپه چه‌كداره عێراقییه‌كان كۆتاییهاتنی ئه‌و واده‌یه‌یان راگه‌یاند كه بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق دایان نابوو، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه "به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌موو ئامرازه به‌رده‌سته‌كان" هه‌وڵی داخستنی ئه‌و دۆسێیه ده‌ده‌ن.
"هه‌ماهه‌نگیی موقاوه‌مه‌ی عێراق"، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا و تاووتوێی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كرد كه زیاتر له چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر به حكومه‌تی داوه، بۆ دانانی خشته‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق".
دوابه‌دوای به‌یاننامه‌كه‌ش بلۆگه‌ره‌كانی نزیك له "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" باسیان له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی موقاوه‌مه له دژی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی كرد.
له به‌رامبه‌ردا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق، به‌یاننامه‌ی "هه‌ماهه‌نگی" به‌سته‌وه به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی لوبنان و له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" نووسیویه‌تی "باهۆزی سێیه‌م یان چواره‌م چاوه‌ڕێمان ده‌كات: باهۆزه‌كه‌ی نه‌سروڵا"(وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به باهۆزی ئه‌قسای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 بۆسه‌ر ئیسرائیل).
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "خه‌ڵك كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ ده‌چینه ناو باهۆزه‌كه‌وه”.
PM:06:17:21/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت