تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی عێراق خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌بڕیاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی پارێزگای به‌سره‌ش له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
عه‌بدولئه‌میر شممه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕێنمایی بۆ خستنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه بۆ سه‌رجه‌م تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به هۆشداری "ج" بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ره‌چاوكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له پارێزگاكان له‌م ڕۆژانه‌دا گرتویانه‌ته‌به‌ر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی حوزه‌یرانی 2024 عه‌بدولئه‌میر شممه‌ری وه‌زیری ناوخۆ به ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رگری شارستانی له پارێزگاكان له‌ڕێگه‌ی به‌شی ئۆنلاینه‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه عه‌بدولئه‌میر شممه‌ری رایگه‌یاندووه كه "كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه پاڵپشتییه‌كی زۆریان لێده‌كرێت".
هاوكات ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی ده‌ركرد كه یه‌كێك له راسپارده‌كان پێكهێنانی هۆشیاری تایبه‌ته به كۆكردنه‌وه‌ی تیمی كار له هه‌مو پارێزگاكان و میكانیزمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرایه له ئه‌گه‌ری ئاگركه‌وتنه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆ جه‌ختیشیكرده‌وه كه پێویسته هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گشتی بكرێت بۆ ئاسانكاریكردن له تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رگری شارستانی بۆ گه‌یشتن به شوێنی هه‌ر رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق بڕیاریشدا سه‌رجه‌م تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بخرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی (ج) بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ك پێكبهێندرێت بۆ داخستنی سه‌رجه‌م شوێن و پڕۆژه سه‌رپێچیكاره‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه.
هاوكات بڕیاریدا به‌دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی به‌سره و دیاریكردنی یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره لێهاتوه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆ، یه‌ك مانگ مۆڵه‌تی دا به به‌رگری شارستانی له به‌ری كه‌رخ و ڕه‌سافه‌ی به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌كانی به‌رپرسیارێتییاندا بكه‌ن.
PM:05:33:21/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت