ئاگادارییه‌كی به‌په‌له له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌دا رایگه‌یاند كه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی، كه به ڤیزای ساڵی، گه‌شتیی سعودیه‌یان كردووه و له مه‌رزی عه‌رعه‌ر گیریان خواردووه، ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی حوزه‌یرانی 2024 وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارییه‌كدا كه به‌په‌له ناوی بردووه، ده‌ڵێت: "دوای هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌ت، بۆ ئه‌و هاوڵاتی و هاونیشتیمانیانه‌ی، كه به‌ڕێگای ڤیزای ساڵی گه‌شتی سعودیه‌یان كردووه و گیریان خواردووه له مه‌رزی عه‌رعه‌ر، ره‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه وڵات له‌ڕێگه‌ی پاسی تایبه‌ت له‌هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "جا لێره‌وه ئه‌وهاوڵاتیانه‌ی گیریان خواردووه باپه‌یوه‌ندی به خاوه‌ن كۆمپانیاكانیان بكه‌ن تاوه‌كو پاسیان بۆ دابین بكه‌ن".
PM:04:19:21/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت