پزیشكێكی ئیسرائیل چاره‌سه‌ری یه‌حیا سنواری كردووه و سه‌دان كاتژمێر پێكه‌وه‌بوون
وێستگهنیوزـ
له كاتێكدا ئیسرائیل به‌دوای یه‌حیا سنوار، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه ده‌گه‌رێت و به پلانداڕێژه‌ری هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ سه‌ر ئۆردوگانشینه‌كان و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل له ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه تۆمه‌تباری ده‌كات، ئا له‌و كاته‌دا یۆڤال بیتۆن، پزیشكی ددانی ئیسرائیلی، كۆمه‌ڵێك زانیاری سه‌یر له‌سه‌ر سنوار ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه كه پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، په‌یوه‌ندی به هه‌واڵگری ئیسرائیله‌وه كردووه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه سه‌روه‌ختێك سنوار له گرتووخانه‌ی "نه‌فحه"ی ئیسرائیلی زیندانی كرابوو، به سه‌دان كاتژمێر قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه.
یۆڤاڵ له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی "سی ئێن ئین"ی ئه‌مریكی، باس له‌وه ده‌كات هه‌ر كه به هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری زانی، یه‌كسه‌ر زانیویه‌تی سنوار له پشتییه‌وه بووه و ده‌ڵێت: "ساڵی 1996 ناسیم و ژیانیم رزگار كرد، ئه‌وه‌ش له میانه‌ی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و وه‌ره‌مه‌ی له مێشكی‌دا هه‌بوو كه به ده‌ستییه‌وه ده‌یناڵاند".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌م زیندانییه، ساڵی 2004 هات بۆ نۆرینگه‌ی زیندانه‌كه و به‌ده‌ست ئازاری مل و له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگییه‌وه گرفتار ببوو، حاڵهتهكهیم ده‌ستنیشانكرد كه جه‌ڵته‌ی مێشكه و له‌گه‌ڵ پزیشكی گشتی، بڕیارمدا بگوێزرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه".
یۆڤاڵ له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی قسه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له هه‌مان ئه‌و رۆژه‌دا، نه‌شته‌رگه‌ی بۆ سنوار كرا و له‌و كاته‌دا ژیانی رزگار كرا. دوای چاكبوونه‌وه‌ی، سنوار به پزیشكه‌كه ده‌ڵێت به ژیانم قه‌رزاری تۆم. سه‌روه‌ختێك له ساڵی 2011، له ئاڵوگۆڕی دیله‌كاندا، سنوار و زیاد له هه‌زار دیلی فه‌له‌ستینی، له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كه "جلعاد شالیت" ئازاد ده‌كرێن، چه‌ند جارێك هه‌مان قسه به پزیشكه‌كه ده‌ڵێته‌وه به ژیانم قه‌رزاری تۆم.
به‌ڵام ئه‌و پزیشكه ئیسرائیلییه، پێیوایه سنوار له بری ئه‌وه و وه‌ك وه‌فایه‌ك و چاكهدانهوهیهك، له رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ر و له كاتی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس، برازایه‌كی له‌و هێرشه‌دا كوژراوه.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی چۆن عه‌قڵییه‌تی سنوار هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت، یۆڤاڵ ده‌ڵێت سه‌رۆكه‌كه‌ی حه‌ماس، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گرنگی به مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌دات و له‌و باوه‌ڕه‌دایه سنوار ئاماده‌یه له پێناو زامنكردنی مانه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی له غه‌ززه، قوربانی به 100 هه‌زار فه‌له‌ستینی بدات و ده‌ڵێت: "سنوار ته‌نها له پێناو مانه‌وه‌ی خۆی، ئاماده‌یه قوربانی به ژیانی چه‌كداره‌كانی بزووتنه‌وه‌كه و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بدات، ئه‌و گرنگی به هیچ شتێك نادات".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات دوای تێپه‌ڕبوونی زیاد له 8 مانگ به‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌دا: "سنورا هێشتا هه‌ست ده‌كات له پێگه‌یه‌كی به‌هێزدایه" و ده‌ڵێت: "ئه‌و له ناوخۆی كه‌رتی غه‌ززه‌وه، دانوستانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، تا ئێستاش كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستدایه كه سوپای ئیسرائیل له غه‌ززه چۆڵی كردووه، هاوكات كۆنترۆڵی یارمه‌تی و هاوكارییه مرۆییه‌كانیش ده‌كات، هه‌ر بۆیه هه‌ست به به‌هێزی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه واژۆی هیچ رێكه‌وتنێك بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان ناكات، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل نه‌كشێته‌وه و كۆتایی به شه‌ڕه‌كه نه‌هێنێت".
ئاشكرایه سنوار زیاد له دوو ده‌یه‌ی ژیانی له زیندان به‌سه‌ر بردووه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1989، به تۆمه‌تی رفاندن و كوشتنی دوو سه‌ربازی ئیسرائیل، چوار سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. به‌ڵام ئه‌و له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له زیندان، سه‌رقاڵی فێربوونی زمانی عیبری بووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاكتیكی سوپای ئیسرائیل كردووه.
سنوار ساڵی 1962 له كه‌مپی په‌نابه‌رانی خان یونس له باشوری كه‌رتی غه‌ززه له‌دایكبووه، له كۆتایی ساڵانی هه‌شتاكاندا، په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی حه‌ماسه‌وه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2011 ئازاد ده‌كرێت، ده‌بێته یه‌كێك له فه‌رمانده باڵاكانی بزووتنه‌وه‌كه، دواتر له ساڵی 2017 ده‌بێته سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه له كه‌رتی غه‌ززه.
PM:03:20:21/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 4712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت