له سلێمانی نرخی هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ی به‌نزین گران بوو
وێستگهنیوزـ
ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزه‌یرانی 2024، نرخی هەسێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی 25 دیناری خراوەتەسەر، بە جۆرێک بەنزینی نۆرماڵ بوە بە 825 دینار و موحەسەن بە 1025 دینار و سوپەریش بە 1175 دینارە.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکش پێش ئێستا لە هەولێر و دهۆک نرخی بەنزین 50 دیناری چوەتهسەر.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری گران بوونی نرخی به‌نزین بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه خواستێكی زۆر له‌سه‌ر به‌نزین هه‌بووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕه‌كه‌ی.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر، وێستگه‌نیوز، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به به‌همه‌ن شێخ قادر، وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانییه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
PM:12:11:21/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 9596
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت