ئەنجوومەنى راژە: بەمزووانە ناوى دامەزراوان رادەگەیەنین
وێستگهنیوزـ
ئەنجوومەنى راژەى عێراق رایگەیاند، بەمزووانە ناوى ئەو کەسانە ئاشکرادەکەن کە بڕیارە دابمەزرێندرێن له كهرتی گشتی.
ئەنجوومەنهكە باسی لهوهكردووه، پرۆسەى وردبینى بۆ ناوى پێشکەشکاران لەهەردوو رۆژى چوارشەممە و پێنجشەممە بەردەوام بووە و پرۆسەکە کۆتاییهاتووە.
ئەنجوومەنى راژە ئهوهشی وتووه، بەمزووانە ناوى دامەزراوان رادەگەیەندرێت.
ئەنجوومەنى راژەى عێراق لەئەمساڵدا دوو پرۆسەى دامەزراندنى دەرچوانى راگەیاند، پرۆسەى یەکەم دامەزراندنى زیاتر لە 30 هەزار دەرچووى هەڵگرى بروانامەى باڵابوو، پرۆسەى دووەم دامەزراندنى دەرچووانى بەش و کۆلێژە پزیشکییەکان بوو.
AM:09:51:21/06/2024
ئهم بابهته 1540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت