نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتریان به خۆیانه‌وه بینی، به‌جۆرێك یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له 86 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی حوزه‌یرانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 85 دۆلار و 73 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 85 دۆلار و 12 سه‌نت فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 81 دۆلار و 33 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 80 دۆلار و 53 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌رچی نرخی زێڕیشه له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ی به دوو هه‌زار و 360 دۆلاره، له‌كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 340 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:09:18:21/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت