كونسوڵخانه‌ی عێراق له سعودیه راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی حاجییان بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
كونسوڵخانه‌ی عێراق له شاری جه‌دده‌ی سعودیه رایگه‌یاند كه له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان، كاربه‌ده‌ستانی سعودیه ناچاربوون حاجییه كۆچكردوه‌كان به "ئامانه‌ت" به‌خاك بسپێرن.
كونسوڵخانه‌ی عێراق له شاری جه‌دده‌ی سعودیه له راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و حاجییه عێراقییانه ده‌كات كه له كاتی ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمه‌كانی حه‌ج گیانیان له‌ده‌ست داوه.
كونسوڵخانه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "دوو نوسراومان ئاڕاسته‌ی بنكه‌كانی پزیشكی شه‌رعی و پۆلیسی مه‌ككه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌له‌بكه‌ن له ده‌رهێنانی وه‌فاتنامه‌ی ئه‌و حاجیه عێراقییانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "زیادبونی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی حاجییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌وه‌ش كاربه‌ده‌ستانی سعودیه‌ی ناچاركردووه حاجییه‌كان به شێوه‌یه‌كی (ئه‌مانه‌ت) به خاك بسپێرن".
كونسوڵخانه‌ی عێراق له جه‌دده راشیگه‌یاندووه كه "له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و پڕۆسانه‌ی باسكران ده‌كه‌ین و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سعودیه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و حاجییانه بگوازرێته‌وه بۆ عێراق ئه‌گه‌ر هاتو كه‌سوكاریان ئاره‌زوو بكات".
پێشتر ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ستی ئه‌مساڵ 922 حاجی له‌عه‌ره‌بستانی سعودیه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه زۆرینه‌یان میسرین.
AM:12:02:21/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت