نرخی نه‌وت و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگه‌نیوزـ

دوای ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان روویان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد، بۆ ئه‌مڕۆ نرخه‌كان به‌ جێگیری ماونه‌ته‌وه‌ و گۆڕانكاریییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 85 دۆلار و 12 سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 80  دۆلار و 53  سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نرخی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ دوو هه‌زار و 340 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.


AM:09:05:20/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت