ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان سزا ده‌درێن
ئۆتۆمبێلی بێسه‌ره‌تای ناسراو به مه‌لیكه
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌فسه‌رێك له هاتوچۆی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی نوێترین سزای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بۆ ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان باس ده‌كات و ده‌ڵێت، به بڕی یه‌ك ملیۆن دینار سزا ده‌درێن.
نەوشیروان حەمەئەمین، ئه‌فسه‌ر له هاتوچۆی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی به رادیۆی ترافیك ئێف ئێم-ی راگه‌یاندووه، هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بێ سه‌ره‌تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت به بڕی یه‌ك ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.
باسی له‌وه‌شكرد، جگه له سزای یه‌ك ملیۆن دینار، دەبێت سزای سەرجەم سەرپێچیەکانیشی بدات.
ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان زیاتر ئه‌و جۆره ده‌گرێته‌وه به (مه‌لیكه‌و شاینه) ناسراون، هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا نییه كه خاوه‌ندارێتی خاوه‌نه‌كه‌ی بكات و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ تۆمار كرابێت.
PM:06:40:19/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 4972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت