زه‌ریف: گه‌لی ئێران به دوای شه‌ڕدا ناگه‌ڕێت
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2024، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه گه‌لی ئێران، به دوای شه‌ڕ یان سزادا ناگه‌ڕێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا گه‌لی ئێران، له میانه‌ی به‌شداریكرنی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌نگدانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدی ره‌وتی ریفۆرمخواز مه‌سعود پزشكیان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت.
زه‌ریف له لێدوانێكیدا بۆ (به‌غداد ئه‌لیه‌وم) رایگه‌یاند، "من دڵنیام له‌وه‌ی گه‌لی ئێران، نایانه‌وێت ده‌نگ به‌وانه بده‌ن كه به دوای شه‌ڕ و سزا و فشارخستنه سه‌ر ئێران ده‌گه‌ڕێن".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: "گه‌لی ئێران له 28ی حوزه‌یران- واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران- جارێكی دی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت گه‌لی ئێران نا‌ئومێد بكات و هیچ كه‌سێك ناتوانێت هه‌ڕه‌شه له ئێران بكات".
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پێیوایه ئاماده‌بوونی گه‌ل له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار: "گه‌وره‌ترین كارتی بردنه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر فشاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان... گه‌لی سه‌ر ئه‌م خاكه، به‌رگری له مێژووه‌كه‌ی و یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی كردووه و ئێستاش ده‌رفه‌تێكی گه‌وره له ئارادایه، ده‌رفه‌ته‌كه نابێت سنوورداربێت یان وه‌ك هه‌ڕه‌شه سه‌یربكرێت، ده‌نگنه‌دانیش ده‌نگدانه به كه‌مینه! گوێ له‌و كه‌سانه مه‌گرن په‌یامی نا‌ئومێد بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
پێشتر پزشكیان رایگه‌یاند، زه‌ریف یه‌كێك ده‌بێت له تیمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی، زه‌ریف به‌شداری له‌و دیپه‌یته سیاسییه كرد كه شه‌وی رابردوو ئه‌نجامدرا و تیایدا به‌رگری له حكومه‌ته‌كانی ره‌وتی ریفۆرمخوازه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوا كرد.
ره‌وتی ریفۆرمخواز له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، بۆ سه‌رخستنی كاندیده ریفۆرمخوازه‌كه‌ی مه‌سعود پزشكیان، پشت به‌و دابه‌شبوونه توونده ده‌به‌ستێت كه له نێو ریزی كاندیده‌كانی ره‌وتی ئوسوڵی موحافیزكاردا هه‌یه.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن پزشكیان ئه‌گه‌ر توانی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌دا، پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ده‌ست بێنێت و سه‌كه‌وتووبێت، ئه‌وا زه‌ریف له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه داده‌نێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر رایگه‌یاندبوو.
PM:05:33:19/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت