ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل سه‌باره‌ت به ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه
وێستگه نیوزـ
بریاربوو سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ئه‌مریكا و ئیسرائیل كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی باڵا سه‌باره‌ت به ئێران ساز بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه کۆشکی سپی رایگه‌یاند كه كۆبونه‌وه‌كه هه‌ڵوشاوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبونەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڤیدیۆییەکی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کە بڵاویکردۆتەوە و تیایدا بانگەشەی ئەوەی کردووە، ئەمریکا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت.
دوو سەرچاوەی ئەمریکی و ئیسرائیلی بە ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"یان وتووە: ڕاوێژکارە باڵاکانی سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن زۆر لەو گرتە ڤیدیۆییە توڕەبوون، ئەوان دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆکە لە ڕێگەی عاموس هۆکشتاین، نوێنەری ئەمریکاوە نامەیەکیان بۆ ناتانیاهۆ ناردوه‌و ئاگاداریان کردوه‌تەوە کە کۆشکی سپی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی داوە.
له ڤیدیۆكه‌دا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو: ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەفتەیەک لەمەوبەر سەردانی ئیسرائیلی کردووە و "گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە"ی ئەنجامداوە.
ناتانیاهۆ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سوپاس و پێزانینی قوڵی خۆی بۆ واشنتۆن دەربڕیوه بۆ ئەو پاڵپشتییەی کە لە سەرەتای شەڕی کەرتی غەززەوە پێشکەشی کردووە ، وتویه‌تی: "ناعەقڵانییە، ئیدارەی ئەمریکا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕەتیکردۆتەوە چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل دابین بکات".
PM:03:38:19/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت