ئاگر له دارستانهكانی توركیا كهوتوهتهوهو كۆنترۆڵكردنی سهخته
وێستگه نیوزـ
ماوهی دوو رۆژە ئاگر لەدارستانهكانی شارۆچکەی ئەجەئابادی سهربه پارێزگای چاناککالێی تورکیا کەوتووتەوە و بەهۆی خێرایی باوە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە سەختە.
ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا رایگهیاندوه: 575 هێکتار لە پووش و پەڵاش و دارستان سوتاوە و بەهۆیەوە هاتوچۆی گەرووی چاناککالێ ڕاگیراوهو تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵنەکراوە ، 540 کارمەندی بەرگری شارستانیش ڕەوانەی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە کراون بۆ کوژاندنەوەی.
وتیشی:" تەنیا توانراوە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام خێرایی با بووەتە هۆی ئەوەی کە ناتوانین بڵێین ئاگرەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵکراوە".
بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرههكه، بەرگری شارستانیی تورکیا بە 9 فڕۆکە و 6 هێلیکۆپتەر و 94 تیمی ئاگرکوژێنەرە کە 540 کارمەندی پێکهاتوون هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.
PM:02:26:19/06/2024
ئهم بابهته 1044
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت