نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و هاورێیانی به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵوز ده‌كات
وێستگه نیوزـ
بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانه‌وادەو هاوڕێو هاوكارانی و هونه‌رمه‌ندان و د‌ەکات.
شەوی سێشەممە، هونەرمەند بەرزان قادر ناسراو بە "بەرزانی قالەی خەڵوز" لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده لە ساڵی 1961 لە گەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایكبووە، لە ساڵی 1979 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە و لە چەندین فیلم و بەرنامەی هونەریدا بەشداری کردووە.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به‌داخه‌وه هه‌واڵی خه‌مگینی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو به‌رزان قادر ناسراو به (به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵووز،) هونه‌رمه‌ندی ناوداری کوردستانم پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی خانه‌وادە و هاوڕێ و هاوكارانی خوالێخۆشبوو و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی کوردستان ده‌که‌م.
هاوسۆز و هاوخه‌میانم، له خوای مه‌زن داواكارم گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
19-06-2024
PM:01:03:19/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت