ئه‌لینا رۆمانۆوسكی: ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێران
وێستگه‌نیوز-
له یه‌كه‌م لێدوانی دوای ئه‌وه‌ی گروپێكی چه‌كداری عێراقی خرایه لیستی تیرۆره‌وه، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌كانی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2024 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروَڵای ئه‌وفیا"ی خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه كه میلیشیایه‌كی چه‌كداری هاوپه‌یمانی ئێرانه و باره‌گاكه‌ی له عێراقه و به‌شێكه له "مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق".
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ پۆڵێنكردنی گرووپی "ئه‌نساروَڵای ئه‌وفیا" و حه‌یده‌ر غه‌ڕاوی، ئه‌مینداری گشتیی گرووپه‌كه به "تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی،" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) په‌یامێكی كورتی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی نووسیویه‌تی، "پۆلێنكردنی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵای ئه‌وفیا و سه‌ركرده‌كه‌ی به رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌رله‌نوێ جه‌خت له پابه‌ندبوونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خراپه‌كاریی ئێران و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته دروستی ده‌كه‌ن، ده‌كاته‌وه".
رۆژی دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2024 ماتیۆ میله‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵڵای ئه‌وفیا گرووپێكی میلیشیایی پاڵپشتیكراوی ئێرانه و به‌شێكه له مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی."
گرووپه میلیشیاكه یه‌كێكه له‌و گرووپه‌ی به‌رپرسیارێتیی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق و سوریا گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
ئه‌نساروڵڵای ئه‌وفیا لیوایه‌كی له‌نێو حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌یه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2013 وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له پارێزگای میسان ده‌ركه‌وت.
حه‌یده‌ر غه‌ڕراویی ئه‌مینداری بزووتنه‌وه‌كه له‌ساڵی 2018 وه‌كو به‌شێك له هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی كرد، ساڵی دواتر به كوشتنی ژماره‌یه‌ك له خۆپێشانده‌رانی تشرین تۆمه‌تبار كرا.
PM:08:56:18/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت