بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵا ئه‌وفیای عێراقی كێیه كه ئه‌مریكا خستییه لیستی تیرۆره‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مریكا میلیشایه‌كی سه‌ر به ئێرانی خسته لیستی تیرۆره‌وه، ئه‌مانه ئه‌و گروپه بوون كه له مانگی كانونی دووه‌می رابردوو، له‌سه‌ر سنوری نێوان سوریا ئه‌رده‌ن "تاوه‌ری 22"یان كرده ئامانج و به‌و هۆیه‌وه 3 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵا ئه‌وفیا"ی خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه كه میلیشیایه‌كی چه‌كداری هاوپه‌یمانی ئێرانه و باره‌گاكه‌ی له عێراقه و به‌شێكه له "مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق".
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی بریتییه له هاوپه‌یمانییه‌كی گروپه سه‌ربازییه‌كان و ئه‌مریكا به بریكاری ئێران له قه‌ڵمیان ده‌دا و له عێراق و سوریا بڵاوبوونه‌ته‌وه. ئه‌وان به‌رپرسی به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و هێرشانه‌ن كه له ناوه‌ڕاستی تشرینی یه‌كه‌می 2023وه، له سوریا و عێراق ده‌كرێته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئه‌مریكا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵا ئه‌وفیا" و سكرتێره گشتییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر موزهر مه‌لیك ئه‌لسعیدی، به گوێره‌ی بڕیاری جێبه‌جێكاریی ژماره 13224ی هه‌مواركراو "به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و دیاریكراو وه‌ك دوو تیرۆریستی جیهانی" پۆلێنكراون.
له 28 كانونی دووه‌می رابردوو، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌رده‌ن و نزیك به سنوری سوریا، سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون، بایدن گروپه‌كانی سه‌ر به ئێرانی به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كرد.
واشنتۆن له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌دا، له 2 شوباتی رابردوو، هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد و 85 شوێنی له سوریا و عێراق كرده ئامانج و رایگه‌یاند سه‌نته‌ری فه‌رمانده‌یی و كۆنترۆڵكردن و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كان و شوێنه‌كانی عه‌مباركردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كردووه‌ته ئامانج كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، بۆهێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌كاریانده‌هێنا.
ئه‌نساروڵا ئه‌وفیا كێیه؟
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی په‌یمانگای واشنتۆن بۆ لێكۆڵینه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له مانگی تشرینی دووه‌می 2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م گروپه له عێراق له "ره‌وتی سه‌در" جیابووه‌ته‌وه، یه‌كێكه له گرنگترین بریكاره عێراقییه‌كانی "فه‌یله‌قی قودس"ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رپرسی پاراستنی سنوری سوریا-عێراقه.
به پێی راپۆرته‌كه‌ی په‌یمانگای واشنتۆن، بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵا ئه‌وفیا، خۆی به لیوای 19 له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق داده‌نێت، حه‌شدی شه‌عبی-ش خۆیان به به‌شێك له سوپای نیزامی عێراق داده‌نێن.
گروپه‌كه ئاوا خۆیان پۆلێن ده‌كه‌ن: "گروپێكی چه‌كدارو رێكخراوێكی حكومی عێراقییه"، به‌رپرسه له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژ به ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا و ""هێزه‌كانی سوریای دیموكرات" له سوریا، هه‌روه‌ها به‌رپرسه له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی نیمچه سه‌ربازی سوك له هه‌ردوو بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوخۆی وڵات‌دا.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی گروپی ئه‌نساروڵا ئه‌وفیا، وه‌ك كیانێكی سیاسی به ناوی "كیانی راستۆیی و به‌خشین" بۆ ساڵی 2013 ده‌گه‌ڕێته‌وه، حه‌یده‌ر ئیبراهیم ئه‌لغه‌راوی سكرتێری گشتی پارته‌كه بوو، مورته‌زا عه‌لی حمود ئه‌لساعدی جێگری بوو.
ساڵی 2013، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای میسان، پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه وایكرد ئه‌لساعدی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه، پۆستی سه‌رۆكی "لیژنه‌ی ده‌ستپاكی" وه‌ربگرێت.
له نێو ئه‌و گێڕانه‌وانه‌ی كه په‌یمانگای واشنتۆن له‌سه‌ر ئه‌م گروپه گێڕاوییه‌ته‌وه و بزووتنه‌وه‌كه لێی به‌رپرسیاره، ئه‌وه‌یه له ساڵی 2019، گروپی ئه‌نساروڵا ئه‌وفیا به ئاشكرا ده‌ستیان هه‌بوو له كوشتنی هه‌ردوو سیمبوله‌كه‌ی "بزووتنه‌وه‌ی تشرین" كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی عێراقی بوو: سه‌جاد عێراقی له ناسریه و عه‌لی جاسب له عه‌مماره.
PM:03:41:18/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت