بانکى رافیدەین 100 بۆ 300 ملیۆن دینار وەک قەرز بە هاووڵاتییان دەدات
وێستگهنیوزـ
بانکى رافیدەین رایگەیاند، پێشینەیەکی نوێ بەو هاووڵاتییانە دەدات کە دەیانەوێت پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بکڕن.
بانکی رافدەین ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی پێشینەکە لە نێوان 100 بۆ 300 ملیۆن دیناردایە.
هاوکات باسی لەوەشکردووە، وادەى دانەوەى قەرزى پێشینەکە 10 ساڵ و 15 ساڵ و 20 ساڵە. هەروەها رێژەى سوودى پێشینەکەش بۆ هەر ساڵێک بەڕێژەی سهدا شهش دەبێت.
AM:11:35:18/06/2024
ئهم بابهته 2772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت