كرێكارێك چوار هاوڕێی خۆی كوشت
وێستگه‌نیوزـ
له شارى به‌سره له باشوورى عێراق كرێكارێك هه‌ستاوه به كوشتنى چوار هاوڕێى، پارچه پارچه‌كردنى ته‌رمه‌كانیان و پاشان فرێدانیان.
وه‌زاره‌تى ناوخۆیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه شه‌وى رابردوو بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ى جه‌سته‌ى پارچه پارچه‌كراوى دوو كرێكار له‌نێو دوو زبڵدانى ناوچه‌كانى ئەلتوەیسە و دور ئەلنەفت دۆزرانه‌وه پۆلیسى به‌سره ده‌ستیانكرد به پشكنین به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كه، پاشان توانرا به‌ڵگه‌ى تایبه‌ت به تاوانه‌كه بدۆزرێته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، پاش به‌دواداچوون ده‌ركه‌وتووه كه چوار كرێكار به‌هه‌مان شێوه‌ى یه‌كترى كوژراون و ته‌رمه‌كانیان فرێدراوه.
له‌باره‌ى ناسنامه‌ى كرێكاره كوژراوه‌كان، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ئاشكراى كردووه، "كرێكاره‌كان هه‌رچواریان هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى میسرین و له پرۆژه‌یه‌كى بیناسازیدا كاریان كردووە، پێشتر كونسوڵخانه‌ى میسر له‌سه‌ر دیارنه‌مانیان زانیارى پێشكه‌ش به پۆلیس كردووه".
به‌پێى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، "تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى رووداوه‌كه هاوڕێى قوربانیه‌كانه و پاش ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه هه‌ڵاتووه بۆ به‌غدا، به‌ڵام پاش كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى پێویست توانراوه ده‌ستگیر بكرێت".
AM:10:39:18/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت