پێشمه‌رگه‌یه‌ك له كاتی راوه‌ماسی خنكا
محەمەد خدر محەمەد
وێستگه‌نیوزـ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەکی فه‌وجی سێ له لیوای 19 لە کاتی راوه ماسی لە ئاوی رووباری سیروان لە گەرمیان، خنکا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2024، پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌وجی سێ له لیوای 19 له‌كاتی راوه ماسی له سه‌ر رووباری سیروان خنكا.
به‌پێی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وێستگه‌نیوز، ئه‌و شوێنه‌ی هێزه‌كه‌ی لیوای 19ی لێیه له سنووری خانه‌قین و ناوچه‌كه گوندی ده‌كه‌ی سه‌رچه‌مه.
بەپێی زانیارییەکان، کەسە خنکاوەکە ناوی محەمەد خدر محەمەدە، پێشمەرگەی فه‌وجی سێی لیوای 19یە و خەڵکی حاجیاوایە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له رووباری سیروان گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب له رووباری سیرواندا خنكا.
PM:07:43:17/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت