بانكێک پێدانی قه‌رزی كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌ستپێده‌كات
وێستگه‌نیوز-
بانكی رافیده‌ین وه‌ك یه‌كێك له بانكه حكومییه‌كانی عێراق پێدانی قه‌رزی كڕینی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی نیشته‌جێبوون ده‌ستپێكردكه له‌نێوان 100 ملیۆن بۆ 300 ملیۆن دیناردایه.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی بانكی رافیده‌ین، كه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، بڕی قه‌رزه‌كه له "100 ملیۆن دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات تا 300 ملیۆن دینار و ماوه‌ی دانه‌وه‌شی 10 ساڵ و 15 ساڵ و 20 ساڵه”.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه رێژه‌ی سوودی ئه‌م قه‌رزانه ساڵانه سه‌دا 6ه گه‌ر به شێوازی قیستی جیاجیا بێت و سه‌دا 3یه گه‌ر به شێوازی قیستی چه‌سپاو بێت به‌پێی خواستی ئه‌و كه‌سه‌ی قه‌رزه‌كه وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مه‌ش نووسراوه‌كه‌یه:
PM:06:58:17/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 9432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت