وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی: ئاوات شێخ جه‌ناب سێ جار داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی له حزبه‌كه‌ی و حكومه‌ت پشتڕاست ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت، "جه‌نابی وه‌زیر سێ جار به‌فه‌رمی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه و سووره له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی".
هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: " كاك ئاوات له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا سێ جار به فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شكردووه و دوایه‌مین جار له‌مانگی یه‌كی 2023 بووه".
وتیشی: "نه‌مبیستووه له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵ و نیوه‌دا له‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌شیمان بوبێته‌وه و تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی خۆی سووره كه‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبوڵ بكرێت".
هونه‌ر جه‌مال باسی له‌وه‌كرد كه "داوای له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی هه‌م له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌م له حكومه‌تیشه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌توانن له‌خۆی بپرسن له‌وانه‌یه به‌ده‌قیقی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م لانه‌بێت".
له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2019 به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چوار وه‌زاره‌تی وه‌رگرتووه كه پێكهاتوون له وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، بازرگانی و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه.
له‌دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، گۆڕان نیگه‌رانی ناوخۆیی به‌خۆیه‌وه بینی و حزبه‌كه له ناوخۆ و له ئاستی حكومه‌تیش چه‌ندین كادر و به‌رپرسی له‌ده‌ستدا و وازیان له بزووتنه‌وه‌كه هێنا.
له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه كه له پشكی گۆڕانه وته‌بێژی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه وه‌زیر داوای پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی به كه‌سێكی تر له بزووتنه‌وه‌كه كردووه.
هونه‌ر جه‌مال روونیشیكرده‌وه كه "گومانی تێدا نییه پۆسته‌كه‌ی پشكی گۆڕانه بۆیه داوای كردووه له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی كه‌سێك دابنرێت و بخرێته جێگاكه‌ی و به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی ڕاده‌ستبكاته‌وه به بزووتنه‌وه‌كه".
PM:06:05:17/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت