پوتن ده‌چێته كۆریای باكوور
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سبه‌ینێ ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا به سه‌ردانێكی دوو ڕۆژه بگاته كۆریای باكوور، كه یه‌كه‌م سه‌ردانی ناوبراوه بۆ ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی 24 ساڵی رابردوودا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكور كۆببێته‌وه و له گفتووگۆكانیاندا تیشك بخرێته سه‌ر فراوانكردنی هاریكارییه سه‌ربازییه‌كان له كاتێكدا كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا قووڵتر ده‌كاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندی كۆریای باكوور بڵاویكرده‌وه كه رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا له‌سه‌ر بانگهێشتی كیم جۆنگ ئون سه‌ردانی وڵاته‌كه ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی زیاتر سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه بخه‌نه‌ڕوو. روسیاش له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ردانه‌كه‌ی پوتنی پشتڕاستكرده‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی پوتن له كاتێكدایه كه نیگه‌رانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زیادبووندان سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنی چه‌ك كه تیایدا پیۆنگ یانگ ته‌قه‌مه‌نی زۆر پێویست ده‌دات به مۆسكۆ بۆ شه‌ڕ له دژی ئۆكرانیا له به‌رامبه‌ر هاوكاری ئابووری و گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا كه مه‌ترسییه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی و به‌رنامه‌ی مووشه‌كی كیم زیاتر ده‌كات.
هاوكارییه سه‌ربازی و ئابووری و هاوكارییه‌كانی دیكه‌ی نێوان كۆریای باكوور و روسیا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه له‌و كاته‌وه‌ی كیم له مانگی نۆی ڕابردوودا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی دووری روسیای كرد و له‌گه‌ڵ پوتن كۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان بوو له ساڵی 2019ه‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور، كۆریای باكووریان تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی كه تۆپ و مووشه‌ك و ئامێری سه‌ربازی دیكه‌ی بۆ روسیا دابین كردووه بۆ یارمه‌تیدانی درێژكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كانی له ئۆكرانیا، له به‌رامبه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا و یارمه‌تییه سه‌ربازییه سه‌ره‌كییه‌كاندا.
پیۆنگ یانگ و مۆسكۆ تۆمه‌ته‌كانیان سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی چه‌كی كۆریای باكوور ڕه‌تكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
PM:05:14:17/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت