له عێراق به‌رپرسێكی توندره‌و دوو كه‌س ده‌كوژێت و ده‌ڵێت كردونی به "قوربانی بۆ خودا"
وێستگه نیوزـ
له روداوێكی سه‌یر و نامۆدا، به‌رپرسێكی بزتنه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وی ئاینی له پارێزگای زیقار، هه‌رایه‌كی گه‌وه‌ری ناوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌سی كوشتووه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كردونی به "قوربانی" و پێشكه‌شی خودای كردون.
به‌رپرسه‌كه ویستویه‌تی را بكات بۆ پارێزگای كه‌ربه‌لا به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری له قه‌زای حه‌مزه‌ی خۆرهه‌ڵات له پارێزگای دیوانیه ده‌ستگیركراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، به‌رپرسی بزوتنه‌وه‌ی "ئه‌لعه‌لاهیه"یه له پارێزگای زیقار و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا، به‌و په‌ڕی راشكاوی دانی به كوشتنی دوو كه‌سدا ناوه كه سه‌ر به هه‌مان بزوتنه‌وه‌ن و به قسه‌ی خۆی وه‌ك "قوربانی بۆ خودا" پێشكه‌شی كردوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆ له پارێزگای زیقار، له 15 ئایاری ساڵی 2023 ئاشكرای كرد له باشوری زیقار و له قه‌زای سوق ئه‌لشیوخ، گروپێك په‌یدابوون ناویان له‌خۆیان ناوه "قوربانی" یان "ئه‌لعه‌لاهیه".
ئه‌م گروپه دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك ئه‌ندامه‌كانی، له ناو له قافڵه‌یه‌كی رێوڕه‌سمی حسێنییه‌كان، له قه‌زای سوق ئه‌لشیوخ، به گوریس خۆی كوشتووه، ترسی له‌ناو دانیشتوانی قه‌زاكه‌دا بڵاوكردوه‌ته‌وه.
به‌پێی میدیاكانی عێراق، له چه‌ند هه‌وڵێكی دیكه‌شدا بۆ خۆكردنه قوربانی، سێ ئه‌ندامی دیكه‌ی هه‌مان ئه‌و گروپه خۆیان كوشتوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه بوونی ئه‌و گروپه قه‌ده‌غه‌یه.
PM:01:28:17/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت