چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داواكارییه‌كی مالیكی ره‌ت ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
چه‌ند ڕۆژێك دوای سه‌ركه‌وتنی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گروپێكی چه‌كدار كه زنجیره چێشتخانه‌یه‌كی ئه‌مریكییان كرده ئامانج، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی تێپه‌ڕاند.
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا داوایكرد له كۆتایی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ئه‌نجام بدرێت.
مالیكی كه بووه‌ته یه‌كێك له دیارترین نه‌یاره‌كانی سودانی له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌دا، پاساوی بۆ داواكارییه‌كه‌ی هێنایه‌وه به‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته یه‌كێكه له بڕگه‌كانی ناو به‌رنامه‌ی حكومه‌ت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی سودانی ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت كه سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، داواكارییه‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، كه داواكارییه‌كه‌ی مالكیان ره‌تكردووه‌ته‌وه بریتین له عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر.
راشیگه‌یاندووه كه له ئێستادا لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا به‌جۆرێك، نوری مالیكی دژایه‌تی حكومه‌تی ئێستا و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات، به‌ڵام زۆرینه‌یان پاڵپشتی ده‌كه‌ن و پرۆژه‌كه‌ی مالیكی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له ڕوانگه‌ی یاساییه‌وه و به پێی ئه‌وه‌ی عه‌لی ته‌میمی شاره‌زای یاسایی نووسیویه‌تی، په‌رله‌مان به پێی ماده‌ی 56ی ده‌ستوور بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به دوو شێوه ڕووده‌دات، یان له‌سه‌ر داوای یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی، به ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ڕه‌ها، یان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیران، به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی كۆمار.
ئه‌لته‌میمی راشیگه‌یاندووه كه "به‌پێی ماده‌ی 76ی ده‌ستوور پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران ماوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بكات، و هیچ شتێك له ده‌ستووردا نییه به ناوی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته”.
AM:11:01:15/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت