بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاوكه‌وت و 49 کەس خنکان
وێستگه‌نیوزـ
به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن ژێر ئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه 49 كه‌س خنكان و 140 كه‌سیش چاره‌نووسیان نادیاره.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2024، وتەبێژی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند: رووداوێکی دڵتەزێن لە کەناراوەکانی یەمەن روویدا، بەلەمێک کە 260 کۆچبەری هەڵگرتبو ژێرئاو كه‌وت، 39 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا، 150 كه‌س ونبون و 71 كه‌سیش رزگاركراون، کە رێکخراوەکە هاوکاری دەستبەجێ پێشکەش بە رزگاربوان دەکات.
وته‌بێژی رێكخراوه‌كه لە بڵاوکراوەکەدا باسی له رەگەزنامەی ئەو کۆچبەرانە نەکردوە و وردەکاریی دیکەی نەخستوەتەڕوو.
دوای ئه‌و په‌یامه، رێکخراوی کۆچ راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، کە ژمارەی قوربانییه‌كان گەیشتووەتە 49 کەس و 140 کەسیش بێسەروشوێنن.
ئەو رووداوە دوایین رووداوە لە زنجیرەیەک رووداوی کوشندە لە کەناراوەکانی یەمەن کە بە "رێگای کۆچی رۆژهەڵات" ناسراوە، ساڵانە دەیان هەزار کۆچبەری ئەفریقی گەشتێکی مەترسیدار بەسەر دەریای سور و یەمەندا ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بگەنە سعودیە، خۆیان لە ململانێکان یان کارەساتی سروشتی رزگار ده‌كه‌ن، یان بەدوای دەرفەتی ئابووری باشتردا دەگەڕێن.
PM:04:40:11/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 6168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت