ئێران سزای له سێداره‌دانی مامۆستا ئاینییه كورده‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
وێستگه‌نیوز-
به فه‌رمانی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، سزای له سێداره‌دانی مامۆستایه‌كی ئاینی كورد هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و كرا به زیندانی هه‌تا هه‌تایی.
ئاژانسی میهر نیوزی ئێرانی بڵاویكرده‌وه كه "به فه‌رمانی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، سزای له سێداره‌دانی محه‌مه‌د خزرنه‌ژاد، كه مامۆستایه‌كی ئاینیی شاری بۆكانه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و سزاكه‌ی كراوه به زیندانی هه‌تاهه‌تایی".
محەمەد خزرنەژاد، له 19 تشرینی دووه‌می 2022، دوای خۆپیشادنان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كه دوای كوژرانی ژینا ئه‌منی سه‌ریان هه‌ڵدا بە بەکارهێنانی توندوتیژی و هاوکات لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی یاسر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کرا.
محه‌مه‌د خزرنژاد له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 دوای 14 مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون، له لایه‌ن لقی سێی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ به تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به یه‌كپارچه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی وڵات و بانگه‌شه‌ی دژ به حكومه‌ت سزای له‌سێداره‌دان و 16 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
PM:03:48:11/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 6576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت