ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا بۆئه‌وه‌ی ژن خوشكه‌كه‌ی بخوازێت


وێستگه‌ نیوزـ

دوای 12 ساڵ له‌ هاوسه‌رگیری و هه‌بوونی 3 منداڵ له‌نێوانیان، پیاوێكی میسری ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا بۆ ئه‌وه‌ی ژن خوشكه‌كه‌ی بهێنێت، ئێستا دۆسیه‌كه‌ له‌ دادگایه‌ و پیاوه‌كه‌ ئاماده‌ نییه‌ نه‌فه‌قه‌ی ژن منداڵه‌كانیشی بدات.

دادگای خێزان له‌ میسر چیرۆكێكی سه‌یری هاته‌به‌رده‌م كه‌ میدیاكان به‌ سه‌یرتر له‌ خه‌یاڵ ناویان ناوه‌، چیرۆكه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاوێكی میسری له‌ ژنه‌كه‌ی جیابوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ زڕخوشكی ژنه‌كه‌ی بكات، دادگا له‌ ده‌می دراوسێكانیه‌وه‌ بیستویه‌تی كه‌ ئه‌م زرخوشكه‌ كاتێك هاتوچۆی ماڵی خوشكه‌كه‌ی كردوه‌ كه‌ پیاوه‌كه‌ به‌ ته‌نیا بووه‌.

پارێزه‌ری ژنه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ ژنه‌كه‌ توشی شۆك بووه‌، چونكه‌ هه‌رگیز چاوه‌روانی ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ نزیكترین كه‌سی خۆی ناپاكیی لێ بكات، هه‌ر كه‌ به‌ مه‌سه‌له‌كه‌شی زانیوه‌، دڵی خورپه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ راسته‌وخۆ توشی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ بووه‌.

ژنه‌كه‌ به‌ پارێزه‌ره‌كه‌ی وتوه‌: له‌ هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر هه‌ستی ئه‌و زڕخوشكه‌ی راگرتوه‌و له‌سه‌ر حسابی خۆی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كردوه‌، كه‌چی له‌پای ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ ناپاكیی لێكردوه‌و ده‌ستی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا تێكه‌ڵ كردوه‌.

پارێزه‌ره‌كه‌ وتویه‌تی كه‌ دوای جیابونه‌وه‌یان، ئێستا پیاوه‌كه‌ ئاماده‌ش نییه‌ مافی ژن و منداڵه‌كانی بدات، بۆیه‌ سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردوه‌و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی دادگا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مافی بریكاره‌كه‌ی وه‌ربگرێت.


AM:12:01:08/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 6692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو