بڕیارێكی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به ناردنی ناوی سه‌ربازی و ئه‌منی بۆ به‌غدا راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد كه حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك ناوی سه‌ربازی و ئه‌منی ده‌داته عێراق بۆ وردبینی و ناردنی مووچه، ده‌شڵێت "بۆ مووچه‌ی مانگی پێنج هیچ گرفتێك له ئارادا نییه".
سه‌میر هه‌ورانی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی و ئه‌منی ژماره‌یه‌ك ناو به ڕاپۆرت ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كات، تا وردبینی بۆ ناو و كۆد و بڕی مووچه‌كانیان بكرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مووچه‌ی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان خه‌رج بكرێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی مانگی چواری مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ڕه‌وانه كرد و دوای ئه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمیش مووچه‌ی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دابه‌شكرد، به‌ڵام تا ئێستا به‌شێكی زۆری هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان مووچه‌ی مانگی چواریان وه‌رنه‌گرتووه.
سه‌میر هه‌ورامی ده‌ڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێم نموونه‌ی ئاماده كردووه و له هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی و ئه‌منی ژماره‌یه‌ك ناو ئاماده ده‌كات، كه پێشتر دیوانی چاودێری دارایی وردبینی بۆ كۆده‌كانیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی بۆ كۆد و ناو و پله و مووچه‌كانیان بكرێت و دروستیان بسه‌لمێنرێت، ئه‌مه به راپۆرت ئاماده كراوه".
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی ئه‌و ناوانه‌ی ئاشكرانه‌كرد كه بۆ حكومه‌تی عێراق نێردراون، روونیكرده‌وه كه له هه‌ر ده‌زگایه‌ك "ژماره‌یه‌ك" دیاریده‌كرێت.
عێراق چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر داوای ناو و ته‌واوی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وكات له‌به‌ر "ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" ئاماده‌نه‌بوو ناوه‌كان بداته ده‌ست حكومه‌تی عێراق و ڕایگه‌یاند ته‌نها كۆدی ناسنامه‌ی بایۆمه‌تری ده‌نێرێت.
حكومه‌تی عێراق هه‌روه‌ها وه‌كو مه‌رجێك بۆ به‌رده‌وامیدان به ناردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان داوای داهاتی نا نه‌وتی ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌و داهاتانه‌ی به فیدراڵی ناسراون و ده‌ڵێت ده‌بێت بۆ خه‌زێنه‌ی عێراق بگێڕدرێنه‌وه.
كۆی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رووی 300 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت، به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم، مانگانه بڕی داهاتی هه‌رێم هه‌ڵكشان و داكشان ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی داهاتی هه‌ندێك وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فیدڕاڵی نین و له هه‌رێم ده‌مێننه‌وه.
ڕۆژی 26ی پێنجی2024، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند بڕی 85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هه‌زار دیناری داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی بۆ مانگی دوو، به‌شێوه‌ی نه‌ختینه خسته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق .
سه‌میر هه‌ورامی ده‌ڵێت، "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه سه‌رووی 85 ملیار دیناره و له داهاتی نانه‌وتی خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به‌پێی یاسای ئیداره‌ی مالی به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت و بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی گێڕدراوه‌ته‌وه، چونكه داهاتی فیدراڵین."
حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت مه‌رجه‌كانی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێكن له بڕیاری دادگای فیدراڵی له ڕۆژی 21ی دووی 2024، كه تێیدا بڕیاریدا به جێگیركردن یان "ته‌وتینكردنی" مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بانكه حكومییه‌كانی عێراقه‌وه.
دوێنێ دووشه‌مه‌ش محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی سه‌باره‌ت به ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم گیراونه‌ته به‌ر.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، جه‌خت له جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه و به گرنگ زانراوه ”په‌له بكرێت له ته‌واوكردنی تۆماری داتای فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خۆ به‌دوورگرتن له دواخستنی مووچه‌كانیان".
سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "بۆ مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هیچ گرفتێك له ئارادا نییه و به‌رپرسانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه دڵنیاییان داوه".
PM:09:54:28/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 8920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت